Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 23:07

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی ره‌وش و پێشهاته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌فغانستان، لوبنان، پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مۆزه‌مبیق وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه‌.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئەنجوومەنی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه‌ له‌ بڕۆكسل كۆبووه‌ته‌وه‌، بڕیار بدات له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی نێرده‌ی مه‌شق و راهێنانی یه‌كێتییه‌كه‌ بۆ مۆزه‌مبیق به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌نسارولسوننه‌.

قه‌یرانی ئابووریی و سیاسیی لوبنان-یش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌رچه‌ند له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هیچ بڕیارێك نه‌درا سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی رۆڵیان هه‌بووه‌ بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م قه‌یرانه‌، به‌ڵام له‌ ئەنجوومەنی یه‌كێتییه‌كه‌ تاوتوێی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامی سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ جۆرجیا، ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا پێشكه‌ش به‌ ئەنجوومەنەكه‌ ده‌كرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان و گرنگی وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتیی كابول-یش تاوتوێ ده‌كرێت.
هەروەها وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دوای نیوه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، یاییر لاپید كۆده‌بنه‌وه‌ و جگه‌ له‌ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئیسرائیل، هه‌روه‌ها باس له‌ پێشهاته‌كانی سووریا، لوبنان و ئێران و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل ده‌كرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.