Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:57

پۆلیسی راپه‌رین ده‌ستگیر کردنی تۆمه‌تبارێکی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ یەكشەممە 11-7-2021، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند.
پۆلیسی راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت: پاش ئەوەی ڕۆژی 11/8/2020 دوو کەسی دەمامکدار لە ڕێگەی ماتۆڕسکیل هێرشیان کردە سەر کاسبکارێک کە لە بازاڕی دۆلارەکەی قەڵادزێ مامەڵە بە دراو دەکات 50,000,000 پەنجا ملیۆن دیناریان لێ ڕفاند و دوایی ڕووداوەکە و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحه) دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران لە لایەن مکافحەی پشدەر ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکی لەلایەن مکافحەی هەولێر بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیر کرا.
پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت: بەوتەی سکاڵاکار ، پاش ئەوەی لە ماڵەوە هاتۆتە دەرەوە بەمەبەستی چونی بۆ بازاڕی دۆلارەکە لە ڕێگەی دوو کەسی دەمامکدار بە ماتۆڕسکیل هێرشیان کردۆتە سەری و تورەکەکەیان لێ ڕفاندووه کە 50 ملیۆن دیناری تێدا بووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.