Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 03:08

حکوومەتی عێراق قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا راده‌گه‌ێنێ؟

پێویستە ھاووڵاتییان زیاتر پابەندبن بە رێنماییه‌کانی خۆپارێزی
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لەئێستادا، بڕیاری راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی قورباندا لە ئارادا نییە.

ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا ھیچ راسپارده‌یه‌كیان سەبارەت بە راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی قورباندا، بۆ لیژنەی باڵای تەندورستیی و سەلامەتی نیشتمانیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزنەکردووەتەوە.

ریاز عەبدولئەمیر گوتی: "لەئێستادا، بڕیاری راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی قورباندا لە ئارادا نییە".

جەختی له‌وه‌ش کردەوە، کە پێویستە ھاووڵاتییان زیاتر پابەندبن بە رێنماییه‌کانی خۆپارێزیی بە تایبەتیش لە بەستنی ماسک و دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتیی.

ئەمەیش لە کاتێدایە تا ئێستا یەک ملیۆن و 421 ھەزار و 746 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 17 ھەزار و 515 کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و 300 ھەزار و 517 کەسیش چاکبوونەتەوە، هەروەها یەک ملیۆن 189 ھەزار و 66 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دەووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.