Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 16:30

ڤیدیۆ..له‌ چین قه‌له‌ڕه‌شێک ته‌نیا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر پیاوان !

کوردستان TV
100%

له‌ رووداوێكی سه‌یرو نامۆدا له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانی وڵاتی چین، باڵنده‌یه‌ك ته‌نیا پیاوان ده‌كاته‌ ئاماج و هێرشیان ده‌كاته‌ سه‌ر.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وێت باڵنده‌كه‌ هه‌رقوتابییه‌كی كوڕ ببینێت ، هێرشی ده‌كاته‌ سه‌ری،هه‌رله‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا، دیاره‌ كاتێ كۆمه‌ڵی قوتابی له‌ كوڕ وكچ له‌وشوێنه‌ هامووشۆ ده‌كه‌ن ، ته‌نیا هێرش بۆ كوڕه‌كان ده‌بات.

ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ ئه‌م كاره‌ی ئه‌و قه‌له‌ره‌شه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌ وه‌رزه‌كانی هاوین و به‌هاردا، ده‌رده‌كه‌وێت به‌ده‌نوكه‌ی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كوڕه‌كان و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر دره‌خته‌كه‌.

هۆكاری رفتاره‌ی ئه‌و باڵنده‌یه‌ وا لێكدراوه‌ته‌وه‌ ، كه‌قوتابییه‌كی كوڕ ده‌ستكاری هێلانه‌ی ئه‌و باڵنده‌یه‌ی كردووه‌و هێلانه‌كه‌ی لێ تێك داوه‌ ، بۆیه‌ هه‌ر كوڕێك له‌وێ گوزر بكات هێرشی ده‌كاته‌ سه‌ر.

ئا- كامران

ژێده‌ر- رادار نیوز

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.