ڕووداوێكی هاتوچۆی سەخت لەڕێگەی كەركوك – سلێمانی ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوەو هاتوچۆی چەمچەماڵیش رایدهگهێنێت: لە ڕووداوەكەدا كەسێك گیانی لەدەستداوەو چوار كەسی دیكەش برینداربوون.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویكردهوه، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 11 ى 7 ى 2021 ، رووداوێكی پێكدادان لەنزیك مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ لەسەر رێگەی (چەمچەماڵ - كەركوك) لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەجۆرەكانی نیسان دەبڵ بارو سیریون تایبەتدا ڕوویداوە.
هاتووچۆی چهمچهماڵ راشیدهگهێنێت: لەئەنجامی ئەو ڕووداوەكەدا شوفێری نیسانەكە گیانی لەدەستداو چوار كەسی دیكەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.