Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 01:26

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم 3 ملیار و 850 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووکانی کۆن - سلێمانی تەرخان کرد

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 3،850،000،000 دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی، تەرخان كرد، پارەكەش بەشێوەی نەختینە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بە قۆناغ خەرج دەكرێت.
بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  بڕی 3 ملیار و 850 ملیۆن دیناری تەرخان كردووە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی)، بەو مەرجەی مانگانە تەنیا بڕی 200 تا 250 ملیۆن دینار لەو پارەیە بۆ پرۆژەكە خەرج بكرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتمانە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە، ئەمەیش لەكاتێكدایە كە نزیكەی دوو ملیار دیناری دیكە لەسەر داهاتی شارەوانی و فرۆشتنی زەوی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر خەرج كرا.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.