Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 05:12

لیستێکی دیکه‌ی دابه‌شکردنی مووچه‌ راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 11 - 7 - 2021 ، مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی   خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،  کارەبا،  شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت: سبه‌ی دووشه‌مه‌ 12 - 7 - 2021 ،  مووچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دابه‌شده‌كرێت .
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، هه‌ر سبه‌ی مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.
دارایی و ئابووری  راشیده‌گه‌ێنێت:  لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
رۆژی سێشەممەش 13 - 7 - 2021، مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.