Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 15:17

وەرگەڕانی مینی پاسێک له‌وان گیان لەدەستدانی 12 کۆچبەری لێکەوتەوە

لە رووداوەکەدا هەروەها 20 کۆچبەری دیكه‌ برینداربوون
کوردستان TV
100%

لە ئاکامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە قەزای مورادییە سەربە پارێزگای وان کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو، 12 کۆچبەر گیانیان لەدەست دا و 20ی دیکەیش برینداربوون.

رووداوەکە لە نزیک ناوچەی یوماکلى رووی دا کە تیایدا، مینی پاسێک بە 65 سەرنشینەوە کە زیاد لە توانای خۆی نەفەری هەڵگرتبوو، بە هۆکارێکی نادیار وەرگەڕا.

لە رووداوەکەدا، 12 کۆچبەر گیانیان لەدەست دا و 20ی دیکەیش برینداربوون.

دوا بە دوای رووداوەکە تیمەکانی تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە، ئافاد و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

بەهۆی رووداوەکەوە مینی پاسەکە ئاگری گرت کە لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوە کوژێنرایەوە.

لە رووداوەکەدا هەروەها 20 کۆچبەر برینداربوون کە لە دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی وان، ئەرجیش و مورادییە و تەرمەکانیش گواسترانەوە پزیشکی دادوەریی.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.