Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:26

گه‌رمیان .. منداڵێکی ته‌مه‌ن 12 ساڵ ده‌که‌وێته‌ ژێر شۆفڵی باوکییه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستده‌دات

کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: شه‌وی رابردوو لەگەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار منداڵێک بەناوی (محه‌مه‌د لوقمان موجید ) تەمەن 12 ساڵان بەبرینداری هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار.
 بەوتەی کەسوکاری ناوبراو چۆتە سەر شۆفڵەکەی باوکی کەلەپێش دەرگای خۆیان ڕای گرتبو  ناوبراو شۆفڵەکەی پێ کردوەو پاشان خۆی فڕی داوەتە خوارەوە لەئەنجامدا بوە بەژێر تایەی شۆفڵەکەوە . 

مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا پاش گەیاندنی بەسلێمانی گیانی لەدەستدا.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.