Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:32

تاوەرێکی گواستنەوەی کارەبا لە کەرکووک تەقێندرایەوە

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ تاوەرێكی گواستنەوەی كارەبا لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە له‌ پارێزگای كه‌ركووك تەقێندرایەوە.

سه‌رچاویه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی مینێكی چێنراوه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ تاوه‌ره‌كانی ته‌زووی كاره‌با ڕوویداوه‌ و بووه‌ته‌ هۆكاری بڕینی كاره‌بای چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ روونیشی كردۆته‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی مینی چێنراو بووه‌ له‌ نزیك یه‌كێك له‌ تاوه‌ره‌كانی كاره‌با له‌ شارۆچكه‌ی دووبز به‌ دیاریكراوی له‌ نێوان هه‌ردوو گوندی ئیدریس هه‌یاس و میسلون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه‌ ئاگرێك له‌ كێڵگه‌ی یه‌كێك له‌ گوندنشینانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وتۆته‌وه‌ و ئاگره‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌ر به‌ لیوای سی و دوو فریقه‌ی هه‌شتی سوپای عێراق كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

شایه‌نی باسه‌ لەماوەكانی رابردوودا، چەندین تاوەری گواستنەوەی كارەبا لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لەسنووری پارێزگاكانی كەركووك، موسڵ و سەڵاحەدین ده‌كرێنه‌ ئامانج.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.