رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه کۆڵبەرێک کە باوکی سێ منداڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.
ڕۆژی هەینی رێككهوتی 9/7/2021 هێزەکانی سوپای پاسداران لە دۆڵی “بنار” هەڵکەوتوو لە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی (عەبدولعەزیز حاجی پوور) تەمەن 43 ساڵ گیانی لە دەست داوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دهڵێت: عەبدولعەزیز حاجی پوور، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی (چریک ئاوا) سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیەیە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکی دادی ئورمیە کراوە و هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.