Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 20:42

پارێزگاری نەینەوا: جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال بە سستی بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری رایگەیاند کە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی رەوشی شنگال، بە سستی بەڕێوەدەچێت.

نەجم جبوری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی رەوشی شنگال رانەوەستاوە، بەڵام بە سستی بەڕێوەدەچێت و گوتی: "فەوجێک لە ھێزەکانی فریاکەوتن لە پێکھاتەی ئێزدی پێکھێنراو کە ئەوەیش ھەنگاوێکی ئەرێنییە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان لە شنگال".

رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزاکە رێککەوتن.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنیی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت و سەرجەم گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان دەچنە دەرەوەی سنووری قەزاکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.