Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 20:58

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی: لە بارەی بڕیاری خانەنشینکردنی به‌شێک له‌ فەرمانبەران و پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هه‌رێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، جگە لەو فەرمانبەر و  پۆلیسانەی بە هۆی کۆچی دوایی خانەنشین دەکرێن، ئەوانەشی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەبێ خانەنشین دەکرێن و هەوڵیش هەیه مووچەی شەش مانگ تاوەکوو ساڵێکیان بۆ خەرج بکرێ.

ئه‌مڕۆ شەممە 10/7/2021، حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: هەر فەرمانبەرێک یان کارمەندێکی هێزەکانی ناوخۆ  کۆچی دوایی بکات، یان تووشی نەخۆشیی دێژخایەن بێت ئەوە بە پێی یاسای خانەنشینی خزمەتیان دەکرێتە 15 ساڵ و خانەنشین دەکرێن.

ده‌شڵێت:  پاداشتی خانەنشینی بۆ ئەو کەسانە خەرج ناکرێ، نووسراوێکی دارایی هەیە ڕێگری لەو خەرجییە دەکات، بەڵام ئێمه لە هەوڵداین ڕەزامەندی بۆ خەرجکردنی  پارە بۆ ئەو کەسانە دەربکرێ.

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: ئەگەر ڕەزامەندیی دەربکرێ، شەش مووچەی بنەڕەتی بۆ فەرمانبەران و 12مووچەش بۆ پۆلیس خەرج دەکرێ، کە کۆچی دوایی دەکەن، یان تووشی نەخۆشیی درێژخایەن دەبن.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: هەر ڕاپۆرتێکی پزیشکی کە لە لایەن وەزارتەکان بۆمان دەنێردرێ، ئێمە دووبارە بۆ  لیژنەیەکی تری ڕەوانە دەکەینەوە بۆ  دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی نەخۆشییەکەی کە ئایا ئەو کەسە دەتوانێت لە ئه‌رك بەردەوام بێت یان نا.

حازم  گۆران  ده‌شڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەری شارستانی و پۆلیس بە گشتی لە هەرێمی كوردستان خانەنشین بوونە، کە بەشێکیان بەهۆی کۆچی دوایی و نەخۆشی درێژخایەن بووە.

بە پێی ئاماری  بەرێوەبەرایەتی  گشتی خانەنشین، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان نزیكی 5 هەزار كەس خانەنشین دەكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.