وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومه‌ری سعودیه رایگه‌یند: ئه‌مساڵ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له سه‌د و په‌نجا وڵاتی جیهان به‌شداری فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومه‌ره‌ی سعوودیه رایگه‌یاند: نزیكه‌ی شه‌ست هه‌زار كه‌س له سه‌ر و په‌نجا وڵاتی جیهان به شێوه‌یی ئه‌لیكترۆنی ناویان تۆمار و په‌سه‌ند كراوه كه ده‌توانن به‌شداری له فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵدا بكه‌ن.
عه‌بدولفه‌تاح بن سلێمان جێگری وه‌زیری حه‌ج و عومره‌ی سعودیه رایگه‌یاند: ئه‌و ژمارانه‌ی له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا و له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ تۆماركراون گه‌یشتوه‌ته پێنجسه‌د و په‌نجاو هه‌شت هه‌زارو دوسه‌د و حه‌فتا حاجی.
جه‌ختیشی كردوه كه له تۆمار كردنه‌كه‌دا زیاتر گرنگی به كه‌سانی به‌ساڵاچوو و ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر حه‌جیان ئه‌نجام نه‌داوه ، دراوه .
هاوكات وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره داوای له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد كه ئه‌مساڵ مۆڵه‌تی حه‌جیان بۆ ده‌رچوه، سه‌ردانی نزیكترین سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا بكه‌ن و ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن و پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره باسی له‌وه‌شكردوه، له‌ڕێگه‌ی چوار ناوه‌ندی پێشوازیه‌وه له رۆژانی حه‌وت و هه‌شتی زولحجه پێشوازی له‌حاجیان ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌میشیان له‌ڕێگه‌ی پاسه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مه‌ككه‌ی پیرۆز .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.