ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9 -7 - 2021 ، وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، کارەبای ھەر چوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز بە رێژەی 20% زیاد دەبێت.
وەزارەتی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: محاویلەی 63MVA وێستگەی 132 کەی ڤیی سۆران رۆژی پێنجشەممە خرایە کار و بە ھۆیەوە کارەبای چوار قەزاکە 20% زیاد دەبێت. وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: وێستگەکە مانگی شوباتی رابردوو سووتابوو و بە فەرمانی وەزیری کارەبا بەمەبەستی چاککردنەوە بۆ تورکیا گواسترابووەوە ، مانگی حوزەیران بە چاککراوی گەڕێندرایەوە و رۆژی پێنجشەمەش بەکار خرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.