Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:40

فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سه‌ربازی عێراق له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی له‌ رووداوێکی ئاگر که‌وتنه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 لە ساڵحیەی بەغدا بەهۆی ئاگر كەوتنەوەوە فەرماندەی لیوای 27ی سەربە فیرقەی 11ی سوپای عێراقی فیدڕاڵ لەگەڵ منداڵه‌كانی سوتان.
لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقی فیدڕاڵ  به‌ میدیاكانی عێراقی رایگەیاند:  بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی 9 - 7 - 2021، لەرووداوێكی ئاگر كەوتنەوەدا،  عەمید روكن رەحیم محەمەد نایف  فەرماندەی لیوای 27 سەر بە فیرقەی یازده‌ لەگەڵ چوار لە منداڵەكانی لە نێو شوقەكەی ناوچەی ساڵحیەی بەغدا سووتان و به‌هۆیه‌وه‌ خۆی و چوار له‌ منداڵه‌كانی گیانیان له‌ ده‌ستدا.
لیوا رەسول یەحیا گوتەبێژی  فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چەكدارەكانی عێراق راشیگەیاندووه‌، ڕووداوی ئاگر كەوتنەوەكە لەنێو خانووەكەی بووە لەباڵەخانەی ژمارە (55) ی ناوچەی ساڵحییەی شاری بەغدا.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.