لە ڕاگەیەندراوێكدا لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویكردهوه: بەمەبەستی پاراستنی تەندرووستی هاوڵاتیان و بۆڕێگریکردن لەسەرپێچی، پاش ئاگادارکردنەوەی لیژنەکەمان، لەهەبوونی دوکانێکی مریشک فرۆش، کە هەستابوو بە سەربڕین و پاککردنی کۆمەڵێک مریشکی نەخۆش و قەزەم بەمەبەستی ساغکردنەوەیان لە بازاڕدا.
راشیدهگهیهنن: دوای پشکنین و بینینی مەیدانی مریشکەکان لەلایەن لیژنەکەمانەوە، بڕیار درابە دەستبەسەراگرتن و لەناوبردنی سەرجەم مریشکە سەربڕاوو نەخۆشەکان.
لەدواتردا لیژنەکە سەردانی کێڵگەی پەلەوەریەکەیان کرد کەمریشکە نەخۆشەکانی لێوە هاتبوون، پاشان دڵنیابوونەوە لەوەی کەتەنها ئەوژمارە مریشکە نەخۆشە كە هێنرابوە ناوشار کە دەستیان بەسەردا گیرا.
له پارێزگای ههڵهبجه ژمارەیەک مریشک بەهۆی نەخۆشیەوە لەناو دەبرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.