Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:05

زیاتر له‌ سێ ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لەقه‌زاى ده‌شتی هه‌ولێر جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
#7
100%

بەبڕی سێ ملیار و سه‌د ملیۆن دینار لەسنووری قه‌زایى ده‌شتی هه‌ولێر، ده‌ستده‌كرێت به‌ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021.7.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگار، سەردانی قایمقامیەتی قەزایی ده‌شتى هه‌ولێرى کرد و له‌گه‌ڵ جوان فه‌تحوڵا، قائیمقامى قه‌زایى ده‌شتى هه‌ولێر و بەرێوەبەرانی ناحییە و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە كۆبۆوه‌.

لەکۆبوونەوه‌کدا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە قائیمقام و بەرپرسانی ناوچەکە و لەڕێگەی ئەوانیشەوە له‌ فەرمانبەرانی سنوورى قه‌زاكه‌ كرد كه‌ ئه‌رك و کارەکانیان بەباشی به‌ڕێوەبردووه‌، پاشان سەبارەت بەده‌ستكردنه‌وه‌ به‌پڕۆژه‌ خزمەتگوزارییەکانی سنوورى قه‌زاكه‌ و خزمەتکردنی هاوڵاتییانی لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "بەبڕی (3,100,000,000)  سێ ملیار و سه‌د ملیۆن دینار، لەسنووری قەزایی ده‌شتى هه‌ولێر ده‌ست ده‌كرێتەوە به‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییەکان لەناوەندی قەزاكه‌ و گوند و ناحییەکان، پارێزگارى هه‌ولێر وتیشی، " ئەگەر لە ئێستاشدا نەتوانین وەک پێویست لەودۆخە داراییەی هەیە خزمەتی هاولاتییان بكه‌ین، بەڵام بۆ ئایندە بە تەئکید پلان و بەرنامەى ترمان هەیە بۆ ئه‌م سنووره‌ و سه‌رجه‌م سنووری پارێزگای هەولێر.

لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگای هەولێر تیشکی خستە سەر پلان و بەرنامەى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ووشکەساڵی و كه‌م ئاوی هاوڵاتییان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ قەیرانەکانی ووشکە ساڵی و چاره‌سه‌ركردنى گرفتى كه‌م ئاوى، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ڕیگه‌ی ژوورى عه‌مه‌لیات كه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر پێكهێنراوه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ی تایبه‌ت به‌وپرسه‌وه‌ هه‌ن و ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ژوورى عه‌مه‌لیات كه‌ پێكهاتوون له‌ ئه‌ندامانی فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌وڵى  به‌رده‌وامداین تاوه‌كو چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته‌ بكه‌ین.

لەکۆتایشدا، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ باس لەڕەوشی سنووره‌كه‌ و کەم و کوڕی و پێداویستییەکان کرا و پارێزگارى هه‌ولێر، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دڵنییای كردنه‌وه‌ له‌ چارەسەرکردن و دابینکردنی کەم و کوڕی و پێداویستییەکانی سنوورى قه‌زایی ده‌شتى هه‌ولێر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.