حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 5 ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکات.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری بڵاویكردهوه، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (5,836,440,000) پێنج ملیار و هەشت سەد و سیوشەش ملیۆن و چوارسەد و چل هەزار دینار بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ڕێکەوتی 1-1-2021 تاوەکوو 31-1-2021 بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی خەرج کرا.
ئامانج لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکە لە زۆنی 1ـی سنووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و زۆنی 4ـی سنووری باشووری شاری سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.