Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:42

سه‌رۆک بارزانی: مامۆستا یوری نەبیێڤ ڕۆڵێکی بەرچاوی لە یەکێتی و تەبایی نێوان کوردان هەبوو

کوردستان TV
100%


 به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی  مامۆستا (یوری شامیل نەبیێڤ) كه‌سایه‌تی سیاسی و كلتووری كوردی رووسیا و جێگری فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌ی كوردانی یه‌كێتی سۆڤێیتی پێشوو، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات: 


ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی: 


پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی یوری نەبیێڤ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی سیاسی و كولتووریی كوردی ڕووسیا و جێگری فدراسیۆنی نێونەتەوەی كوردانی یەكێتیی سۆڤیێتی پێشوو و سەرۆكی ڕێكخراوی هاوكاری و تەبایی لەگەڵ گەلی كورد مامۆستا (یوری شامیل نەبیێڤ)ـمان پێ گەیشت كە بەهۆی نەخۆشیەوە لە شاری مۆسكۆ كۆچی دوایی كردووە. مامۆستا یوری نەبیێڤ كەسایەتییەكی دلسۆز و نەتەوەیی بوو كە ڕۆڵێكی بەرچاوی لە یەكێتی و تەبایی نێوان كوردان و بڵاوكردنەوەی كولتور و بیری نەتەوەیی هەبووە.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو یوری نەبیێڤ و  جەماوەر و ڕێكخراو و چالاكوانانی كورد لە ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و ڕۆحی خوالێخۆشبووش شاد بێت.

مەسعود بارزانی
6ـی تەمووزی 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.