له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانماندا، كچه یاریزانی ئوستڕالی ئاشلی بارتی پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی، له قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، بارتی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له باربۆرا كریچیكۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
یارییه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و سی و پێنج خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ بوو، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چواره‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام و به ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش سێ سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر لودمیلا سامسۆنۆڤای ڕوسی تۆماركرد‌و ئه‌ویش به هه‌مان شێوه خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شت.
لای خۆشیه‌وه ئه‌نیس جابری تونسی و پۆلێنكراوی بیست وچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئیگا سویاتێكی پۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و بلیتێكی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان پێنج حه‌وت، شه‌ش یه‌ك، شه‌ش یه‌ك بوو، له قۆناغی داهاتووش ئه‌نیس جابر ڕووبه‌ڕووی ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی چواره‌م به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئێلێنا ڕایباكینای كازاخستانی و پۆلێنكراوی بیست ویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش سێ، چوار شه‌ش، شه‌ش سێ بوو .
له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی ئاشلی بارتی گه‌یشته قۆناغی چاره‌کی کۆتایی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.