له راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایدهگهێنێت: تیمی تایبەت بە سەرپێچییەکانی سەر پێوەری زیرەک دەست بەکاربوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت: جۆر و شوێنی سەرپێچییەکان بە شێوەی ئۆنلاین لە رێگەی سیستەمی داتا سەنتەرەوە دەستنیشانکراون.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، تیمەکانی نەهێشتنی سەرپێچی چوونە ئەم شوێنانە کە سەرپێچی تێیدا کراوە و تەواوی سەرپێچییەکانیان بڕیوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە لە هەر شوێنێک دەستکاری سندووقی پێوەری زیرەک بکرێت، جۆر و شوێنی سەرپێچییەکە لە هەمان کاتدا بۆ داتا سەنتەر دەگوازرێتەوە.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکەین بۆ ئەوەی تووشی سزای یاسایی و دارایی نەبنەوە، بە هیچ شێوەیەک دەستکاری پێوەری زیرەک نەکەن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.