Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:48

د.هێمن هه‌ورامی پێشوازی لەسەرۆکی ئەرکی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئاسایشی مەدەنی لە عێراق کرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٧/٤، د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە کریستۆف بویک سەرۆکی ئەرکی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئاسایشی مەدەنی لەعێراق و شاندی یاوه‌ری کرد، کەپێکهاتبوو لەسایمۆن کارلستێتەر و ستیڤن لانگیلۆت.
لەدیدارێکدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەرکی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئاسایشی مەدەنی لەعێراق، باسیان لەشێوازو میكانیزمی چۆنیەتیی یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەرکی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئاسایشی مەدەنی لەعێراق كرد، کەئەرکی سەرەکیی بریتییە لەپێشکەشکردنی ڕاوێژ لەبواری ئاسایشی مەدەنیدا.
د.هێمن هەورامی ڕایگەیاند: "پەرلەمانی کوردستان سوپاسی دەستپێشخەرییەکانی بەهێزکردنی هێزە ئەمنییە مەدەنییەکان دەکات"، گووتیشی: "له‌په‌رله‌مان لیژنەی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه‌ بۆ چاودێریکردنی کاره‌كانى هێزەكانى ئاسایش و ناوخۆو هێزه‌ ئەمنییە مەدەنییەکان، لەنێویاندا هێزەکانی پۆلیس و پاسەوانانی حکومەت".
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا د.هێمن هه‌ورامی پوختەیەکی سه‌باره‌ت پەسندکردنی یاسای چاکسازی پێشکەش به‌شاندی میوان کرد کەساڵی رابردوو پەسەند کراو تێیدا بەندەکانی چاکسازی لەهێزەکانی ئاسایشى ناوخۆو پاسەوانان لەخۆدەگرێت و ڕایگەیاند: "پەرلەمانی کوردستان ستایشی هه‌وڵ و پشتگیرییەکانی ئەرکی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئاسایشی مەدەنی لەعێراق ده‌کات بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی"، هه‌روه‌ها بەبایەخەوە باسی پێگەو رۆڵ و ئامادەبوونی یەکێتیی ئەوروپاو وڵاتانی ئەندامى لەهەرێمی کوردستان کرد له‌ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ڕاوێژكردنه‌وه‌ له‌بوارى ئاسایشی مه‌ده‌نیداو ڕایگەیاند: "وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا رۆڵ و ئامادەبوونی زۆر گرنگیان هەیە لەهەرێمی کوردستاندا".
لای خۆیه‌وه‌ کریستۆف بویک سەرۆکی ئەرکی راوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئاسایشی مەدەنی لەعێراق، ستایشی ڕەوشی باشی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کردو ڕایگەیاند: "ئەرکی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئاسایشی مەدەنی لەعێراق هیواخوازە کار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بکات بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانیاندا".
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.