Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:19

لە پارێزگای سلێمانی 2 پرۆژەی گرنگی کاره‌با جێبه‌جێ ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ پارێزگای سلێمانی دوو پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با جێده‌كرێت .
وه‌زاه‌رتی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: 
- پرۆژەی یەکەم بۆ بەستنی هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان بازیان و ڕانیە بە درێژایی 105 کیلۆمەتر و بە گوژمەی (31,600,000,000) سی و یەک ملیار و شەش سەد ملیۆن دینار لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە  لە ماوەی 365 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پرۆژەی دووەم بۆ بەستنی هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان تانجەرو و سەید سادق بە دووری 55 کیلۆمەتر و  بە تێچوونی (17,210,000,000) حەڤدە ملیار و دووسەد و دە ملیۆن دینار لە لایەن هەردوو کۆمپانیای هێرۆ و مادۆوە  لە ماوەی (220) رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌، کەمال محه‌مه‌د، وەزیری کارەبا لە رێورەسمی واژۆكردنی گرێبەستەکاندا، پێداگیریی لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی هەردوو پرۆژەکە بە کوالیتییەکی بەرز بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی کردەوە.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.