کۆڵبەرێکی گەنج لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەوڵاوا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکیش بە سەختی بریندار کرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 30ی 6ی 2021، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە ملەی تەتەی سەوڵاوا تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: لە ئاکامی دەستڕێژی راستەوخۆی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی کەیوان حەق مورادی، تەمەن 32 ساڵ کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی سیروان تەخانی، بریندار بووە کە هەردوویان خەڵکی مەریوانن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، سیروان تەخانی بۆ بنکە دەرمانییەکانی مەریوان گوازراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیر راگەیەندراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە 10 رۆژدا لانیکەم شه‌ش کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون کە شه‌ش حاڵەتی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بووە.
هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران کۆڵبه‌رێکی کورد ده‌کوژن و یه‌کێکی دیکه‌ش بریندار ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.