Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:27

گه‌نجێکی کورد پله‌ی یه‌که‌م له‌سه‌ر ئاستی تورکیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت

له‌ كۆی 500 خاڵ هه‌ر 500 خاڵی به‌ده‌ست هێناوه‌
کوردستان TV
100%


خوێندكارێكی گه‌نجی  كوردستانی سوریا به‌ ناوی دلیار سه‌فۆ، له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌رانسه‌ری توركیادا توانیویه‌تی به‌رزترین پله‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بهێنێت و له‌سه‌ر ئاستی توركیا ببێته‌ یه‌كه‌م.
دلیار سه‌فۆ كه‌ خه‌ڵكی  كوردستانی سوریایه‌ و به‌ هۆی شه‌ڕه‌وه‌ ئاواره‌ی توركیا و باكووری كوردستان بووه‌، له‌ ناوچه‌ی قۆرتاڵانی سه‌ربه‌ شاری سێرت نیشته‌جێیه‌ و له‌ قۆتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی خوێندكار بووه‌.
دلیار سه‌فۆ كه‌ به‌شداری له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی توركیا بۆ قۆناخی لیسه‌ كردووه‌، توانیویه‌تی له‌ كۆی گشتی 500 خاڵ، هه‌ر 500 خاڵه‌كه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بهێنێت وله‌سه‌ر ئاستی توركیا ببێته‌ یه‌كه‌م.
ئه‌رده‌لان گۆران.

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.