ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا تۆنی كرۆس وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاری نێوده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند، له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه كه تۆنی كرۆس یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، بڕیاریداوه واز له یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی بێنێت و ته‌واوی سه‌رنجه‌كانی بخاته سه‌ر كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
به‌م بڕیاره‌ی كرۆس هانز فیلك ڕاهێنه‌ری نوێی مانشافت له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له تواناكانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بێبه‌ش ده‌بێت، تۆنى کروسى ته‌مه‌ن سی و یه‌ك ساڵ له سێی ئاداری دووهه‌زاروده یەکەم یارى نێوده‌وڵه‌تی به درێسی ئەڵمانیا له بەرامبەر هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نازناوی مۆندیالی دووهه‌زاروچوارده‌ی به‌رازیلی به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.