تەقینەوەیەك لەناوچەی سەدری شاری بەغدا روویدا ژماره‌یه‌ك برینداری لێكهوتهوه.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه تەقینەوەیەك لەناوچەی سەدری شاری بەغدا روویدا، میدیا عێراقییه‌كان له زاری به‌رپرسانی ئه‌منی بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له بازاڕی ئهلمحابس له مه‌دینه سه‌دری به‌غدا هه‌شت هاووڵاتی سڤیل برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه گواستراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.