Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 11:22

نرخی خاوی برێنت گەیشتە 74 دۆلار و 58 سەنت

کوردستان TV
100%

نرخی بەرمیلێک خاوی برینت گەیشتە 74 دۆلار و 58 سەنت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت تا 75 دۆلار و 51 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 74 دۆلار و 28 سەنت تەواو کرد. کاتژمێر 09:34ی ئەمڕۆ نرخەکان بەڕێژەی سەدا 0،40 بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برینت بە 74 دۆلار و 58سەنت فرۆشرا.

هاوکات بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 73 دۆلار و 44 سەنت فرۆشرا.

کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا، کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی نرخەکان هەبووە.

سبەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) لەگەڵ گرووپی وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +) کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئابدا.

پێشتریش لە کۆبوونەوەی یەکی نیساندا، هەردوولا لەسەر قەبارەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمووز رێککەوتبوون.

لە لایەکی دیکەشەوە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامن و ئەمەش رێگرە لە هەڵکشانی زیاتری نرخەکان، بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ژیان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و ئەمەش وای کردووە گەشتوگوزار زیاد بکات و خواستیش لەسەر نەوت زیاتر ببێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.