له‌میانی سه‌ردانی كۆڵۆنێڵ جولیات، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كۆتایی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و بڕیاری وڵاته‌كه‌شی لهجێگرهوهكهی بۆ ئه‌و ئه‌ركه ئاشكراكرد.
ئه‌مڕۆ 29ی حوزه‌یرانی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له كۆڵۆنێڵ جولیات راوێژكاری باڵا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌دیدارێكدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركان و به‌رپرسانی باڵا و راوێژكارانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر كۆتایی ئه‌ركه‌كه‌ی به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه راگه‌یاند.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی ئه‌رك و كاری ماوه‌ی رابردووی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد، له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و راشیگه‌یاند: شانازی به پێكه‌وه كاركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین، كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، دووپاتیكرده‌وه، كه به‌درێژایی كاركردنی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، قاره‌مانێتی و دڵسۆزی له پێشمه‌رگه‌دا بینیوه، بۆ ئه‌وه‌ش ووتی: له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌شم پێشمه‌رگه له‌بیرناكه‌م و هاوشانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌م به دۆست و پاڵپشتی یه‌ك ده‌مێنینه‌وه.
له‌كۆتایی دیداری ماڵئاوایی له‌فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، قه‌ڵغان و رێزلێنانی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه پێ به‌خشرا.
بڕیاره له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆلۆنێل جولیات، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا جێگره‌وه‌كه‌ی دیاریبكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.