Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:59

پارێزگای به‌سره‌: به‌ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجه‌شه‌ممه‌ کرایه‌ پشوو

له‌ ھه‌فته‌ی داھاتوودا ده‌وامی فه‌رمی تا كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

به‌ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ عێراق، ده‌وامی فه‌رمی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داھاتوو له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف و رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی داھاتوو له‌ پارێزگای به‌سره‌، كرانه‌ پشوو.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری نه‌جه‌ف له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ به‌ بڕیاری پارێزگاری نه‌جه‌ف، لوئه‌ی یاسری ده‌وامی فه‌رمی له‌ پارێزگاكه‌ كراوه‌ته‌ پشوو.

ھه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی دیوانی پارێزگای به‌سره‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ به‌ بڕیاری پارێزگاری به‌سر، ئه‌سعه‌د عیدانی ده‌وامی فه‌رمی له‌ پارێزگاكه‌ له‌ رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجه‌شه‌ممه‌ی داھاتوو كراوه‌ته‌ پشوو ھاتووه‌: "له‌ ھه‌فته‌ی داھاتوودا، به‌ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌، ده‌وامی فه‌رمی له‌ پارێزگای به‌سره‌ تا كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.