Erbil 18°C دووشەممە 21 نیسان 07:48

سه‌رۆکی حکوومه‌ت و باڵیۆزی ئوستراڵیا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئوستراڵیایان تاوتوێکرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 29 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بەگشتی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئوسترالی لە هەرێم و یارمەتیدانی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرا. 
بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و زەمینەی خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ ناوچەکانیان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.