Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:51

باخچه‌لی: تورکیا رووبه‌رووی دۆخێکی زۆر ئاڵۆز و مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه‌

جه‌مسه‌رگیری هێز له‌ جیهان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا ده‌بێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌ میانی گوتارێكدا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند كه‌ دۆخێكی مه‌ترسیدارله‌ چاوه‌ڕوانی توركیا دایه‌.

باخچه‌لی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ جه‌مسه‌رگیری هێز له‌ رووی سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ جیهاندا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا ده‌بێت و ئه‌گه‌ر توركیا خۆی بۆ قۆناخی نوێ ئاماده‌ نه‌كات ئه‌وا رووبه‌رووی دۆخێكی زۆر ئاڵۆز و مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه‌.

باخچه‌لی باسی دانوستانه‌كانی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپایشی كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ گرێ كۆره‌ كه‌وتووته‌ نێو پڕۆسه‌كه‌وه‌، له‌ رۆژانی 24 و 25 حوزه‌یران لووتكه‌ی ئه‌ورووپا ئه‌نجام درا و له‌ لووتكه‌كه‌دا توركیا په‌راویز خرا و ئه‌و بڕیارانه‌یش كه‌ له‌ لووتكه‌كه‌دا دراون هیچ سوود و قازانجێكیان نییه‌ و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ویست و داواكارییه‌كان نین. له‌ نێو بڕیاره‌كاندا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ ئه‌ندامێتی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا نه‌كراوه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.