Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:27

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات

له‌ شاری ئانتالیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆ ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ سه‌ردانی توركیا بكات و له‌ شاری ئانتالیا له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی مه‌ولوود چاوشئۆغڵو كۆ ببێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی میدیای رووسی، سێرگی لاڤرۆڤ له‌و دیداره‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا ده‌كات، هاوكات چه‌ند بابه‌تی گه‌رمی دیكه‌ ده‌خاته‌ روو.

میدیای رووسی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پرسی لیبیا، سووریا، ئۆكراینا، رۆژهه‌ڵاتی به‌حری سپی و قه‌ره‌باخ چه‌ند بابه‌تی گرنگی دیداری نێوان لاڤرۆڤو چاوشئۆغڵو ده‌به‌ن.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ر دوولا گفتوگۆ له‌سه‌ربه‌رهه‌م هێنان و دروستكردنی زیاتری ڤاكسینی جۆری سپوتنیك ڤ به‌ هاوبه‌شی رووسیا و توركیا ده‌كرێت.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.