Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 03:10

کچێک له‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵان ده‌بێته‌ دایک !

دایك و باوكی كچه‌كه‌ نه‌یان زانیوه‌، كه‌وا كچه‌كه‌یان دووگیانه‌ بۆیه‌ تووشی شۆك بوون
کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ،حاڵه‌تێكی ده‌گه‌مه‌نی له‌دایك بوونی له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌ی خۆی تۆمار كرا ، كاتێ كچێك هێشتا ته‌مه‌نی 11ساڵی تێپه‌رنه‌كردوه‌و منداڵێكی ده‌بێت و ده‌بێته‌ دایك.

رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كچه‌كه‌ هێشتا ته‌مه‌نی 11 ساڵی تێنه‌په‌ڕیوه‌ و منداڵێكی بووه‌.

كارمه‌ندانی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ به‌ریتانیا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌،دایك و باوكی كچه‌كه‌ نه‌یان زانیوه‌، كه‌وا كچه‌كه‌یان دووگیانه‌ بۆیه‌ تووشی شۆك بوون .

تائێستا ناوی ئه‌و كچه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ ،كه‌به‌و ته‌مه‌نه‌ بۆته‌ دایك پێشتریش كچێك به‌ناوی تێرێزا میدلتون له‌ ساڵی 2006 له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵی ببوو به‌دایك ،به‌ڵام ئه‌م كچه‌ رێكۆردی نوێی تۆمار كرد،كاتێ هێشتا ته‌مه‌نی 11 ساڵانه‌ی تێپه‌ر نه‌كردوه‌، منداڵێكی بووه‌ بۆته‌ دایك.

ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.