Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:31

که‌سێک به‌تۆمه‌تی بازرگانی کردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 29 - 6 - 2021 ، لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت کە بازرگانی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان راشیده‌گه‌ێنێت: لەکاتی دەستگیرکردنی دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی ( تلیاك ـ کریستاڵ ـ جامایکا) لەگەڵ (  3) سێ جگەرەی ( حەشێش )و پایپێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: تۆمەتبارەکە بەپێی ماددە ( 25 ) لەیاسای ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.