Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 03:00

پله‌کانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی  ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌ .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت: سبەى چوارشه‌مه‌ 30- 6-2021 ،  پلەکانى گەرما لە هەندێ ناوچە بە یەک پلە بەرزدەبیتەوە وە هەندێ ناوچە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە ئاسمان بە گشتى ساماڵە و هەندێ جار خێراى با زیاد دەکات دەگاتە سەرووى 15کم لە کاتژمێرێکدا
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌مه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
سێشه‌مه‌ 29 -6 - 2021
هه‌ولێر 47 پله‌ ، دهۆك 44 پله‌ ، سلێمانی 45 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 45 پله‌ ، كه‌ركوك 48 پله‌ .
چوارشه‌مه‌ 30-6-2021
هه‌ولێر 46 پله‌ ، دهۆك 44 پله‌ ، سلێمانی 45 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 45 پله‌ ، كه‌ركوك 48 پله‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.