Erbil 6°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:34

لەنزیک وێستگەیەکی شەمەندەفەر لەلەندەن رووداوێکی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ که‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئیلیفانت و كاسل له‌ ناوه‌ڕاستی شاری له‌نده‌ن كه‌وته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ڕه‌ دووكه‌ڵ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا نزیكه‌ی پازده‌ ئۆتۆمۆبیلی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ سه‌د كارمه‌ندهوه‌‌ به‌شدارییان له‌ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا كرد.

تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ئاگر له‌ سێ یه‌كه‌ی بازرگانیی خواره‌وه‌ی كه‌وانه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ به‌ربووه‌ بێجگه‌ له‌وه‌یش شه‌ش ئۆتۆمۆبیل و ‌سندووقێكی ته‌له‌فۆن له‌ نزیك وێستگه‌كه‌ ئاگریان گرتووه‌.

ئه‌و تیمانه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی كرد له‌ ناوچه‌كه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌و  په‌نجه‌ره‌و ده‌رگه‌كانیان توند داخه‌ن. پۆلیس ده‌ڵێت بڕوا ناكه‌ن ڕووداوه‌كه‌ پێوه‌ندی به‌ تیرۆره‌وه‌ هه‌بێت و تا ئێستا ورده‌كاری زۆرتر له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌كه‌وه‌ به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.