Erbil 6°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:35

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هێرشەکانی شەوی رابردوو پەیامێکی روون بوو بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران

کوردستان TV
#11
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: وڵاته‌كه‌ی هەنگاوی پێویست و گونجاوی دژی هێرشە موشەکییەکان لەعێراق و سوریا گرتۆتەبەر.

ئەمڕۆ دووشەممە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە رۆما، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌و هێرشه‌ ئاسمانییانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی له‌ عیراق و سووریا ئه‌نجامی دان هه‌نگاوێكی پێویست و گونجاوی هاویشت به‌ مه‌به‌ستی سنووردانان بۆ ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی هێرشی میلیشیاكان ده‌گرێته‌به‌ر.

هاوكات ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ په‌یامێكی گرنگ و به‌هێزو سه‌ركوتكارانه‌ی زۆر ڕوون و ئاشكرایان ئاراسته‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێن، راشیگه‌یاند: هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان هه‌نگاوێكی‌ دروست و پلان بۆ داڕێژاوی‌ ئه‌مریكا بوو.

گوتیشی‌: سێ‌ كۆگای چه‌كی میلیشیاكانی سه‌ربه‌ ئێرانمان له‌ عێراق و سوریا كردووه‌ته‌ ئامانج، دووانیان له‌ سوریا و ئه‌وی دیكه‌ش له‌ عێراق.

ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ "بۆردوومانه‌كان له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ بووه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ عێراق كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان.

له‌باره‌ی سوریاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیان لەبارەی سوریا ئەوەیە کە چۆن بتوانن هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکەن.

هه‌ڵبه‌ت پێش ئه‌م لێدوانه‌ی بلینكن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یهیكدا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌یانی زووی دووشه‌ممه‌ چه‌ند هێرشێكی ئاسمانییان كرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌زگه‌ی سه‌ربازی له‌وانه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ ناوچه‌ی سنووری نێوان عیراق و سووریا به‌كاریان ده‌هێنن.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.