Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:30

حەشدی شەعبی: له‌ به‌رامبه‌ر هێره‌شه‌که‌ی ئه‌مریکا وه‌ڵاممان ده‌بێت

کوردستان TV
100%

دەستەی حەشدی شەعبی سەركۆنەی هێرشەكەی ئەمریكای كرد بۆ سەر میلیشیاكانیان لە رۆژئاوای عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە و سزادانی جێبەجێکارانی لەسەر خاکی عێراق، مافی یاسایی خۆمانە.

دەستەی حەشدی شەعبی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە كاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆكەكانی ئەمریكا، سێ خاڵی ھێزەكانی حەشدی شەعبی یان بە دووری 13 كیلۆمەتر لەناو سنووری عێراق لە قەزای قائیم رۆژئاوای ئەنبار كردووەتە ئامانج ، رایگه‌یاند: ھێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر ھێزەكانمان ئیدانە دەكەین.

دەستەی حەشدی شەعبی رایگه‌یاندووه‌، بنکە بۆردومانکراوەکان هیچ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنییان تێدا نەبووە، به‌ ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاكى عێراق وه‌سفى كردووه‌.

دەستەی حەشدی شەعبی راشیگەیاندووە: رێوشوێنی یاسایی بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەكەی ئەمریكا و سزادانی ئەنجامدەرانی ھێرشەكە لە خاكی عێراق دەگرینەبەر.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان چوار چەكداری لە ئاكامی ھێرشێكی ئاسمانییه‌كه‌دا كوژراون، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ژماره‌ی بریندارانی ئاشكرا نه‌كردووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: بە فەرمانی سەرۆک بایدن، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بەرگریکرانەی وردیان لە دژی چەند دامەزراوەیەک لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا  ئه‌نجامداوه‌ .

کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ بارەگاکانیان لەلایەن  ئەمریکا لە ناوچەی قائیم لەسەر سنووری عێراق و سووریا کراوه‌ته‌ ئامانج، گروپه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌و كاته‌دا هێزه‌كانمان له‌ئه‌ركی پیرۆزی خۆیاندابوونه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.