سوپای هیندستان رایگه‌یاند، سیسته‌می مووشه‌كێكی نه‌وه‌ی نوێی تاقی كرده‌وه كه ده‌توانێت كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت.
ئاژانسی هەواڵیی Sputnikی رووسی بڵاوی كرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ مووشه‌كی جۆری Agni P كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی گه‌شه‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رگریی هیندستانه‌وه پێش خراوه له دوورگه‌ی عهبدولكهلام له ناوچه ئاوییه‌كانی كه‌نداوی به‌نگاله‌وه، ره‌وانه كراوه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌و مووشه‌كه نه‌وه نوێیه كه مووشه‌كی پێشخراوی Agniیه ته‌واوی ئامانجه‌كانی پێكاوە.
مووشهكهکە كه مه‌ودای هه‌زار بۆ دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت، ده‌توانێت كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت.
هیندستان مووشه‌کێکی نه‌وه‌ی نوێی تاقی کرده‌وه که ده‌توانێت کڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.