وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ى وه‌رگرتنى باجى فرۆشراوه‌كان له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28 - 6 - 2021 ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری لە نوسراوێكی فەڕمیدا، چەند ڕێنماییەكی له‌باره‌ى وه‌رگرتنى باجى فرۆشراوه‌كان له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان بڵاو كرووەتەوە رایدهگهێنێت: پاڵپشت به فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ژماره 97 له 10/1/2021 خاڵى 9 باجى فرۆشتن ده‌خرێته سه‌ر شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كه چوار ئه‌ستێره به‌سه‌ره‌وه‌ن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بەرێوەبەرایەتی گشتی باجەكان - بەرێوەبەرایەتی باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆ- بەرپرسیارەتی وەرگتنی باجی فرۆشراوەكان بە ڕێژەی 10% دە لە سەد دەگرێتە ئەستۆ لە بەهای سەرجەم ئەو خزمەتگوزارییانەی كە هۆتیل و مۆتێل و چێشتخانە و كافتریا و باڕ و یانەی شەوانە و شوێنی هاوشێوەیان كە چوار ئەستێرە بەسەرەوەن پێشكەش دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.