ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانە لە جیهاندا چالاکی جیا جیا بەو بۆنەیەوە بۆ هۆشیاری خەڵکی بەڕێوە دەچیت. بە پێی ئامارەکان لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوو زیاتر لە شەش هەزار کەس بە تۆمەتی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان گیراون.
لهمبارهیهوه تاڤگە عومەر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاساو مافی مرۆڤ لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان تی ڤی گوتی . بە گوێرەی بە دوا داچونەکانی ئێمە ڕێژەی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان ڕووی لە زیاد بوون کردووە، بێ شک ئەو زیاد بوونەش خەتەرێکی گەورە دەخاتە سەر کۆمەڵگا.
هاوکات گوتیشی: نەبوونی سەنتەرێکی شیاندن و تایبەت بە بەکارهێنەرانی ماددە زیان بەخشەکان کێشەیەکی گەورەی هەم بۆ حکومەت و هەم بۆ کۆمەڵگا درووست کردووە، بەتایبەت سزا دراو دوای ئەوەی لە بەندیخانە دەردەچێت پێش بینی دەکرێت ئەو کەسە جارێکی تر بچێتەوە سەر هەمان کاری .
تاڤگە عومەر گوتیشی: دەکرێت حکومەت بۆ ئەو کێشەیە لێژنەی تایبەت دابنێت و کارمەندی پسپۆر لەو بوارەدا کاری تێدا بکات،چونکە مەسەلەی بەکارهێنانی ماددە زیانبەخشەکان ئەگەر ڕێژەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە زیاد بوون کرد ئەوا بێ شک کۆمەڵگا دەکەوێتە مەترسیەکی گەورە.
ههروهها (ع.م.ع) گەنجێکە تەمهنی تەنها هەژدە ساڵە و خەڵکی یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانە هاوکات ناوبراو باوکیشی مامۆستای ئاینیە گوتی: من لە ڕێکەی هاوڕێیەکمەوە تووشی ئەو کێشەیە بووم و کڕیستاڵم بە کارهێنا کاتێک ئەو ماددەیە دەچووە ناو جەستەم کێشەم بۆ ماڵەوەش درووست دەکرد، تا وای لێهات دواین جار بە چەقۆ ویستم دایکم بکوژم، ماوەی نزیکەی دە مانگ بەند كرام بەڕاستی ئەوەی من بینیم بۆخۆی هەر سعاتەو مردنێک بوو. لە ڕێگەی ئێوەشەوە داوا لە گەنجانی ووڵاتەکەم دەکەم بە هیچ جۆرێک بە لای ئەو ماددە وێران کەرانە نەچن.چونكه ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان لەناو دەچێت.
هاوكات بەرپرسێکی ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاندو گوتی: تەنها لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو لە هەرمی کوردستان زیاتر لە دووسەد کیلۆ لەوماددە زیان بەخشانە دەستی بەسەر دا گیراوەوچەندین کەسیش بە تۆمەتی مامەڵە کردن بەو بوارە دەستگیر کراون.
ڕاپۆرت/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.