شەوی رابردوو، لە شارۆچكهى داقوق کە دەکەوێتە تیرۆریستانی داعش هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە پێنج پۆلیس کوژران و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: لە ھێرشەکەی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر لیوای 20 پۆلیسی فیدراڵی له ناوچەی غێدە سهر به شارۆچکەی داقوق و تەقەکردنی لە کامێرەی حەراری وتێکشکاندنی، دواتر تێرۆرستانی داعش ھێرشی کردوتە سەر پۆلیسی فیدراڵی بە ھۆی ھێرشەکەوە پێنج پۆلیسی فیدراڵی لە ھێرشەکەی داعش کوژراون و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەکدارانی داعش لهم ناوچانه هێرش ئەنجامدەدەن و بەهۆیانەوە کوژراو و بریندار و زیانی ماددی دەکەوێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.