ئەم کتێبە بیرەوەریەکانی عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەییە و باس لە ڕۆژانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد و پێشمەرگایەتی و خەبات و قوربانی گەلی کوردستان دەکات.
ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 23-6-2021 له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی حزبی وحكومی و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران، لهمهراسیمێكدا كتێبی (شانێك به‌بن باری نیشتیمانه‌وه) كه بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان ، كه‌سایه‌تی كۆچكردوو"عزه‌ت سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی" له‌خۆ ده‌گرێت بڵاوكرایه‌وه.
لهرێوسهمهكهدا كرمانج عزه‌ت وتی" له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی مام عزه‌تی باوكمان، ئه‌م كتێبه‌یان به چاپ گه‌یاندووه و بریتیه له رووداو و بیره‌وه‌ریه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و ژیانی باوكمان و هه‌ڤاڵانی له سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیدا".
هه‌روه‌ها وتی"بۆ رێوره‌سمه‌كه، سه‌ره‌تا هه‌ولێرمان هه‌ڵبژارد، چونكه هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه‌و تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه، هه‌فته‌ی داهاتووش ئه‌م مه‌ڕاسیمه له سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نامانه‌وێت خه‌ڵكی ئێره هیلاك بێت، بۆیه له هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ قه‌زاكانی ده‌ڤه‌ری سۆران له‌شاری سۆران له رێورسمێكدا په‌رتووكه‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌كۆتاییشدا كرمانج عزه‌ت وتی" ئه‌م په‌رتووكه تیراژی ٢٠٠٠ دانه‌یه و له ٤٤٢ لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
شایانی باسه عزه‌ت سلێمان به‌گ، له ساڵی ١٩٣٢ له گوندی ده‌رگه‌ڵه له‌دایك بووه‌و له رێكه‌وتی ٣٠-١-٢٠٢١ كۆچی دوایی كردوو له زێدی خۆی به‌خاكسپێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.