Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:19

ئێران هه‌وڵێکی تێکده‌روانەبۆ سه‌ر یه‌ک له‌ بیناکانی رێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
#11
100%

ماڵپه‌ڕی نور نیوز رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نیشتیمانی ئێران هه‌وڵێكی تێكده‌روانه بۆ سه‌ر یه‌ك له‌ بیناكانی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی نور نیوز زمانحاڵی ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نیشتیمانی ئێران له‌ هه‌واڵێكی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئاسایش توانیان هه‌وڵێكی تێكده‌روانه بۆ سه‌ر یه‌ك له‌ بیناكانی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی كۆردانی‌ نزیك شارۆچكه‌ی كه‌ره‌ج‌ .

نور نیوز وێرای ئه‌وه‌ی ئاشكرای كردوه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی ماددی و گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ڵستاون به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی چۆنییه‌تی رووداوه‌كه‌ و ناساندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پشت ئه‌و هه‌وڵه‌ تێكده‌رانه‌یه‌‌ بوون.

هێرشی درۆنی‌ ئه‌مڕۆی سه‌ر یه‌ك له‌ بیناكانی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئەمڕۆ میدیاکانی ئێران لەوانەش 'ئیلنا و ئیسنا' باسیان لە هێرشێک به‌ درۆن بۆ سەر ناوەندی دەرمانی بەرەکەت كرد.

بەگوتەی میدیاکانی ئێران ئەو ناوەندە ده‌كه‌وێته‌ ته‌نیشت دامەزراوەی ئەتۆمیی کەرەجە و بە درۆن هێرشکراوەتە سەری، بەڵام دوای چەند کاژێرێک هەواڵەکە سڕدرایەوە و به‌ هەواڵی هێرشێکی تێكده‌رانه‌ی ناسه‌ركه‌توو بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمیی کەرەج، پشتڕاستکرایه‌وە.

لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا سێ جار هێرشکراوەتەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ساڵی رابردوو موحسن فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێرانیش تیرۆر کرا. 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.