بیست و هه‌شت وڵات كه له نێویاندا ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌روپا هه‌نه، ره‌خنه له عێراق ده‌گرن كه وه‌ڵامده‌ر نه‌بووه به‌رامبه‌ر سزادانی بكووژانی خۆپیشانده‌ران.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ، له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ له عێراق مۆنیك ڤان دالین باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌یاننامه‌ی بیست و هه‌شت وڵاتی خوێنده‌وه، كه تیایدا ره‌خنه له حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه بكوژانی خۆپیشانده‌ران به سزا بگه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامده‌ری كوشتنی سه‌دان خۆپیشانده‌ر و به ئامانجگرتنی چالاكوانان و رۆژنامه‌نووسان و كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بووه و تا ئێستاش تاوانباران به‌سزای خۆیان نه‌گه‌یشتوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ستایشی حكومه‌تی عێراق كراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و باسیش له‌وه كراوه كه باشتربوونی ره‌وشی مافی مرۆڤ بۆ سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی پێویسته و ئه‌و وڵاتانه‌ش ئاماده‌ن له یارمه‌تییه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وام بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.