لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی خه‌رج ده‌كرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری كێشەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەك ھەنگاوی یەكەم لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان خەرج كرا.
ڕاشیگەیاندووە، خەرج كردنی ئەو پارەیە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ئاماژە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (١٠٠) لە ڕێكەوتی ٢٠٢١/٤/٢١، كە تایبەت بوو بە بابەتی وشكەساڵی لە ھەرێمی كوردستان.
ئه‌مساڵ به هۆی باران نه‌بارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووبار و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له هه‌ندێك ناوچه سه‌ری هه‌ڵداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.