Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:52

سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م بڵاوکرده‌وه‌

نێچیرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ عه‌ممان و له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشینى ئوردنیى هاشمى، كۆبووه‌وه‌.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/6/23 خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشینى ئوردنیى هاشمى، له‌ كۆشكى حوسه‌ینییه‌ له‌ عه‌ممان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ شازاده‌ فه‌یسه‌ڵ بن حسێن و به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوردن و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانى عیراق و ناوچه‌كه‌یان باس كرد و خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵا پشتگیریى ئوردونى بۆ عێراق دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ پێویستیى پته‌وكردن و یه‌كخستنى هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ستراتیژێكى گشتگیردا بۆ شه‌ڕى دژى تیرۆر و توندڕه‌وى و كارى هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له‌ لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا، كرد.

نێچیرڤان بارزانى پێزانینى بۆ ڕۆڵى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م و شانشینى ئوردن‌ له‌ پشتگیریى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌ په‌یوه‌ندیى مێژووییى هه‌ردوولا كرد، ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانیشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌موو بواره‌كانى جێى بایه‌خى هاوبه‌شدا هاریكارى له‌گه‌ڵ ئوردن بكات و جه‌ختى له‌ گرنگیى به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، كرده‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.