لە توێژینەوەیەکدا کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە لە دوای هێرشەکەی 11ی ئەیلوولی 2001، زیاتر لە 30 هەزار سەرباز لەو وڵاتە خۆیان کوشتووە.
توێژینەوەکە لەلایەن تۆماس هۆوارد سویت لە زانکۆی براون سەربە ویلایەتی رۆدی ئایلاند ئەنجامدراوە.
تۆماس هۆوارد سویت هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو داتایانە کردووە کە لە فەرمانگەی جەنگاوەران دەستی کەوتووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ساڵی 2007ەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە جەنگەکاندا گیانیان لەدەستداوە بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە کەمی کردووە، بەڵام لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، ژمارەی ئەو سەربازانەی خۆیان کوشتووە رووی لە هەڵکشان کردووە.
توێژینەوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە دوای هێرشەکانی 11ی ئەیلوول کە زەمینەی خۆش کرد بۆ داگیرکردنی ئەفغانستان و عێراق، 30 هەزار و 177 سەرباز لە میانی ئەرکەکانیاندا یان دوای ئەرکەکانیان خۆیان کوشتووە.
لە بەرامبەر ئەوەشدا، ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکیانەی لەو ماوەیەدا لە جەنگدا کوژراون، حەوت هەزار و 57 سەربازن.
ئاماژە بەوەیش کراوە کە هەندێک لەو هۆکارانەی سەربازان راپێچی خۆکوشتن دەکەن بریتین لە؛ مەشقی چڕی سەربازی، گوشار، بەردەوام دەستگەیشتن بە چەک و نەگونجان لەگەڵ ژیانی مەدەنییەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.